گۆڕانکاری گەورە لە هەرێم بەڕێوەیە

وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا گۆڕانکاری ڕیشەیی لە حکومڕانی هەرێمی کوردستان ڕوو دەدات و نەوەی نوێ وەک ئۆپۆزسیۆن بوونی هەیە و ئامادەیە ببێتە جێگرەوەی دەسەڵات.

ڕێبوار ئەوڕەحمان وتی کە پارتی دەیەوێت لە ڕێگەی هێزی چەکدارییەوە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە بەڵام هەر ئەو هێزە چەکدارەش لە ئێستادا ناڕازین و دژی ئەو دەسەڵاتەن کە ناتوانێت مووچەکانیان دابین بکات.

وتیشی کە پارتی و یەکێتی لە دەسەڵات شکستیان هێناوە و کاتی ئەوەیە واز لە خەڵک بێنن، چونکە ناتوانن وڵات بەڕێوە ببەن و مووچەی فەرمانبەرانیان پێ دابین ناکرێت.