گردەکە دەبێتە خاوەنی دوو ڕێکخەر

بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان پێشنیار کراوە بزوتنەوەی گۆڕان سیستەمی هاوڕێکخەری جێبەجێ بکات.

بە پێی ئەو پێشنیارەش، مستەفا سەید قادر و چیا نەوشیروان مستەفا بۆ وەرگرتنی پۆستی هاوڕێکخەری کاندید دەکرێن.

ئەگەر گۆڕان بەو ئەنجامە بگات کە لەم ڕێگەیەوە کێشەکانی چارەسەر دەبن، مستەفا سەید قادر دەبێتە ڕێکخەری گۆڕان بۆ کاروباری حکومی و دەرەکی و چیا نەوشیروان مستەفاش دەبێتە ڕێکخەری ئەو بزوتنەوەیە بۆ کاروباری حیزبی و ناوخۆیی.