گاڵتەجاڕییەکەی پارتی لە دهۆک

پارتی ساڵی 2017 و لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمەکەی مەسعود بارزانی، بانگەشە و خۆپێشاندانی جیابوونەوە و تەڵاقدانی عێراقی دەکرد کە چی لە ئێستادا بۆ نزیکبوونەوە لە عێراق و سواڵکردنی مووچە خۆپێشاندان دەکات. ئەگەر ئەمە گاڵتەجاڕی نییە، چییە؟

پارتی کە بە ڕێگری لە هەر دەنگێکی ناڕازی بە تایبەت لە پارێزگای دهۆک ناوبانگی دەرکردووە و دەنگە ئازاد و ڕەخنەگرەکانی خستووەتە زیندانەکانەوە، ئێستا لە دهۆک خۆی بانگەشەی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان لە دژی حکومەتی عێراق دەکات و ئەندام و لایەنگرانی دێنێتە سەر شەقامەکان و بۆ قەرەباڵغبوونی پشووی سەرتاسەری لە دهۆک ڕادەگەێنێت.

پارتی دەیەوێت بەم جۆرە شکستەکانی خۆی لە حکومڕانی هەرێمی کوردستان پەردەپۆش بکات بەڵام کەس بڕوای بەمە نییە.