کەنەکە: ئاسایشی پارتی تیرۆریست و تاوانبارە
نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان یان کەنەکە لە هەولێر و بە دەستی بەکرێگیراوانی تورک تیرۆر کرا. هاوسەرۆکی گشتی کەنەکەش ڕایگەیاندووە کە ئاسایشی پارتی لە هەولێر دەستی لەم تاوانەدا هەبووە و بەرپرسیارە.
ئەحمەد قەرەمووس داوای لە هەموو پارت و ڕێکخراو و هێزە کوردییەکان بە تایبەت لە هەرێم کردووە کە لە بەرامبەر ئەم تاوانەدا بێدەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت.
ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو کەسەی تاوانەکەی کردووە، بە بێ هاوکاری و هاودەستی دەسەڵاتدارانی هەولێر ئەوەی نەکردووە.
دەنیز جەواد بوولین نوێنەری کەنەکە لە هەولێر لە لایەن میتی تورکیا و بە هاودەستی پارتی تیرۆر کرا.