کەناڵی حوڕەی عەرەبی: قەیرانی کەمئاوی لە هەولێر دانیشتووانەکەی بێزارکردووە

كێشەی كەم ئاوی هەولێر گەیشتە میدیا جیهانییەكان و ماڵپەڕی کەناڵی حوڕەی عەرەبی لەم بارەیەوە بڵاوی کردەوە: “قەیرانی کەمئاوی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دانیشتووانەکەی بێزارکردووە”

ماڵپەڕی کەناڵی حوڕەی عەرەبی بابەتێکی لەسەر کێشەی کەمئاوی هەولێر بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “قەیرانی کەمئاوی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دانیشتووانی چەندین گەڕەکی بێزارکردووە”

دانیشتوویەکی گەڕەکی دارەتووی هەولێر کە تەمەنی سەروو 80 ساڵە و قسەی بۆ کەناڵەکە کردووە دەڵێت، “هیچ شتێک لەوە خراپتر نییە کە لە وەرزی هاویندا ئاو نەبێت، ژیان بێ ئاو بوونی نییە”.