کەمال ناکەرکوکی ژانی 16 ی ئۆکتۆبەر بەری نادات

نە کەمالە و نە کەرکوکی بەڵام یەکسەر باسی کەرکوک دەکات و خۆی کردووەتە خاوەنی ئەم شارە و کەس بە کەس نازانێت و ئێستاش پلانی ئەوە بۆ پارتی جێبەجێ دەکات کە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا پۆستی پارێزگار بە دەست بێنێت بەڵام کات تێپەڕ دەبێت و دەبینرێت کە پارتی ئەم خەونەی بۆ بەدی ناکرێت و ئەستەمە هیچ کات نوێنەرێکی پاڵ بە کورسی پارێزگاری کەرکوکەوە بدات.

کەمال ناکەرکوکی پاش کۆبوونەوەی پارتی و چەند لایەنێک لە شاری هەولێر، دیسانەوە هێرشی کردەوە سەر یەکێتی و پارێزگاری کەرکوک و هەڕەشەی لادانی ئەم پارێزگارەی کرد.

ناکەرکوکی و پارتی کە ناتوانن بگەڕێنەوە کەرکوک و لەو شارەدا کۆبوونەوەکان بکەن، وەک 6 ساڵی ڕابردوو یەکسەر باسی 16 ی ئۆکتۆبەر و خیانەتکاران دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە خۆی لە ڕووداوەکانی کەرکوکدا لە شارەکە هەڵهات و لە بەرامبەر حەشدی شەعبی یەک دەقە بەرگری نەکرد.

کەمال ناکەرکوکی داوای لە ڕۆڵەکانی کورد کە کەرکوک کردووە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا دەنگ بە لیستەکەی پارتی بدەن.