کەمال ناکەرکوکی چاوەڕێی گەڕانەوەیە بۆ کەرکوک

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکوک – گەرمیان ی پارتی بانگەشەی ئەوەیکرد کە ئەگەر سەرکردایەتی حزبەکەی بڕیار بدات ئەمشەوە دەگەڕێتەوە کەرکوک. ڕەنگە ئەوەی لەبیر کردبێت کە 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 بە چ شێوازێک لە کەرکوک هەڵهات.

کەمال ناکەرکوکی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دیسانەوە لە سەر هەمان نەریتی هەمیشەیی دژایەتیکردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەردەوام بوو و بانگەشەی ئەوەیکرد کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی بڕیاری سەرنگەرگواستنەوەیان بۆ ناو پارتی داوە.

ڕاشیگەیاند کە ئەو کەسانە لە بنەماڵەی هاوکار جافن. دیارنییە پارتی تاکەی یاری بەم بنەماڵەوە دەکات و لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکاریان دێنێت.