کەسێک فەرمانی گرتنی هەیە کەچی پارتی کاندیدی کردووە !
کاندید سەعدی ئەحمەد خدر کە هەڵساوە بە فرۆشتنەوەی دامەزراوەی قوتابخانەی گوندی سەرکەند خەیلانی بە وەزارەتی پەروەردە بەبڕی (٢٤٤،٩٩٨،٠٠٠) دوو سەدو چل و چوار ملیۆن و نۆسەدو نۆوەتو هەشت هەزار دیناری عێراقی لە ساڵی ٢٠١١ ، بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە چەندین جار حکومەت داوای کردووە کە باڵەخانەی قوتابخانەکە ڕادەست بکات ، بەڵام ناوبراو سەرەڕای وەرگرتنی تەواوی پارەکەی ئامادە نییە داواکاری حکومەت جێبەجێ بکات و بیگەڕێنێتەوە بۆ پەروەردە !
لە بەرواری ٢٠/١/٢٠٢١ دا فەرمانی دەستگییرکردن بۆ ناوبراو دەرچووە کە ئێستا کاندیدی پارتیە بۆ پەڕلەمانی کوردستان
ئەمەش کەمتەرخەمی لایەنی دادوەری دەردەخات کە لەوپەڕی بێهێزییە لە بەرامبەر کادیرانی حیزبدا .
دەبوایە ئێستا ناوبراو بەپێێ ماددەی (٣١٥ و ٣١٦) دەستگیر بکرابا نەوەک ئێستا بەنگەشە بۆ خۆ کاندیدکردنی بکات !
ئایە کاندیدی وەک ئەمە شایەنی متمانە پێدانە کە بەر لە هەڵبژاردن دەستی بەسەر ماڵ و موڵکی گشتی و ژووری قوتابخانەی منداڵەکانتاندا بگرێت ، بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی!