کەجەکە: پارتی لە سەر گەریلا سیخوڕی بۆ تورکیا دەکات

وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان ڕایگەیاندووە کە پارتی بۆسەی بۆ گەریلاکانیان ناوەتەوە و بەو هۆیەوە دوو گەریلا برینار بوون و شوێنی سەیارەکانیشیانی بە تورکیا داوە.

زاگرۆس هیوا وتەبێژی کەجەکە ڕایگەیاندووە کە پارتی لە سەر ڕێگای هاتووچۆی گەریلاکان بۆسەی دانابوو و تەقەی لەوان کردبوو، لە ئەنجامدا دوو سەیارە لە کارکەوتوون و دوو گەریلاش بریندار بوون

ئاماژەی بەوەشکردووە کە پارتی زانیارییەکانی ئەو شوێنەی سەیارەکانی بە میتی تورکیا داوە و پاشان بۆردومان کران.