کەجەکە: پارتی بکوژی محەمەد میرزایە نەک ئێمە

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کەجەکە تێوەگلان لە کوژرانی محەمەد میرزا بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستن لە زاخۆ ڕەتدەکاتەوە.

کەجەکە ڕایگەیاندووە کە پارتی دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت ئەنجومەنی ئاسایش بۆ شاردنەوە و ڕەوایەتیدان بە کردەوە تیرۆریستییەکانی میتی تورکیا بەکار دێنێت. ئامانجێکی دەزگای پاراستن و میت لە تۆمەتبارکردنی بزوتنەوەکەمان بە کوشتنی محەمەد میرزا ئەوەیە کە تێوەگکانی نوێنەراتەتی میت لە دهۆک لە کۆمەڵکوژکردنی بنەماڵەی مامۆستا مەلا ئەحمەد جەلالەدین پەردەپۆش بکەن لە بەر ئەوەی کە تۆمەتباری سەرەکی ئەم کۆمەڵکوژییە دانی بەوەدا ناوە کە لە ناوەندی میتی دهۆکەوە فەرمانی کوشتنی وەرگرتووە.

کەجەکە هەروەها ڕایگەیاندووە کە تەڤگەرەکەمان و گەریلای ئازادی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بە ڕووداوی کوشتنی محەمەد میرزاوە نییە و هەموو ئەو تۆمەتانە کە ئاراستە دەکرێن بێ بنەمان.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەێندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە کە ڕووداوی کوشتنی محەمەد میرزا بەشیکە لە هەوڵی تەسفیە حیساباتی ناوخۆیی دەزگای پاراستن، بۆ ئەوەیە کە هەموو ئەو تاوانانەی کە لە دژی گەلی کورد و لە دژی ئازادیخوازان و نیشتمانپەروەران دەیکەن ئاشکرا نەبێت.