کێ بەرپرسی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانە؟
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقیش لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە بەرپرسی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە حکومەتەکەی مەسرور بارزانی پابەندی بەڵێنەکانی خۆی بۆ ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ نەبووە.
وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە مانگانە 760 ملیار دینار بۆ مووچەی هەر مانگێکی تشرینی یەکەم، تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی ئەمساڵ خەرج بکات بەو مەرجەی حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆی ئەو مانگە ڕەوانەی بەغدا بکات.
کێشەکە لەوەدایە کە حکومەتی هەرێم بە هۆی دزینی پارەی داهاتی ناوخۆ لە لایەن حیزبە دەسەڵاتدارەکانەوە ئامادە نییە داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکات و لە هەمان کاتیشدا داوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغدا دەکات.
مووچەخۆران و خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ویژدانەوە سەیری ئەم دۆخە بکەن و بزانن کە هەولێر و بەغدا کامیان تاوانباری سەرەکی دابەشنەکردنی مووچەن؟