کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەورەتربوە
ئەو بڕی 763 ملیار دینارەی كە بڕیاری لەبارەوە دراوە بۆ مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكرێت، بڕی 236 ملیار دینار كورتهێنانی دەبێت بۆ تەواوكاری مووچە، حكومەتی هەرێمیش ئەو كورتهێنانی لەبەردەستدا نییە و ئەمڕۆش شاندێكی ناردووەتە بەغدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی تایبەت دەستکەوتووە، حكومەتی هەرێم لە نێوان دوو بژاردە ماوەتەوە بۆ ئەوەی چارەسەری كورتهێنانی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم بكات، بژاردەیەك ئەوەیە كە چاوەڕێبكات تا دوو 760 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 و 11 لەلایەن بەغداوە ڕەوانە بكرێت و مووچەیەكی تەواوەتی بۆمانگی 10 پێدا بەشبكات یاخود بژاردەیەكی دیكەش ئەوەیە بەهەر نرخێك بێت فشار لە عێراق بكەن 236 ملیار دیناری دیكە زیاد بكات بۆ مووچە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا حكومەتی هەرێم بڕی ئەو كورتهێنانەی لەبەردەستدا نییە كە بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستییەتی ئەگەر ئەو 763 ملیارەش بگات، ئەوا هەرێم ناتوانێت ڕاستەوخۆ لیستی مووچە رابگەیەنێت تا ئەوكاتەی چارەسەری گرفتی كورتهێنان نەكات، بۆیە ئەمڕۆش شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدایان كردووە بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو بابەتە بەڵام پیناچێت وەڵامێكی ئەرێنی وەربگرن لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە،