کیشەی مووچە چارەسەر بوو؟!

هۆشیار عەبدوڵا ڕۆژنامەوان و پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فەیسبووک لە ژێرناوی "کیشەی مووچە چارەسەر بوو؟! " نووسی:

لە ساڵی ١٨٩٧ دا، ئەو کاتەی مارک تواین، گەورە نوسەری کۆمیدی ئەمریکی لە یەکێک لە رۆژنامەکاندا هەواڵی مردنی خۆی خوێندەوە، وتە بەناوبانگەکەی بڵاوکردەوە و نوسی: «راپۆرتەکان لەبارەی مردنی منەوە زیادەڕۆیی زۆری تێدایە»

ئەگەر (موچە) مرۆڤ بوایە و زمانی دەربرینی هەبوایە لە وەڵامی ئەو هەواڵ و مانشێتانەدا:

بودجە چارەسەری یەکجاری مووچەی کرد

کێشەی مووچە کۆتایی هات و چارەسەر بوو

هەواڵی دڵخۆشکەر دەربارەی مووچە گەیشت

هاوشێوەی مارک تواین دەیگوت:

راپۆرتی میدیاکان و قسەی پەرلەمانتاران دەربارەی چارەسەر بوونی من، زیادەڕۆیی ئێجگار زۆری تێدایە.