کۆمەڵی دادگەری: هەرێم بەرەو کارەساتی گەورەی کۆمەڵایەتی دەڕوات

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە توندی ڕەخنەی لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان گرتووە و ڕایگەیاندووە کە بووەتە شوێنی تەراتێنی دەزگا هەواڵگری و سیخوڕییەکانی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان.

لە ڕاگەێندراوێکی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستاندا هاتووە کە هیچ هێز و لایەنێکی سیاسی بۆی نییە خۆی بە خاوەنی هەرێمی کوردستان بزانێت و بیەوێت خۆی بکاتە بەدیلی خەڵک و لە بری ئەوان بڕیار بدات.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە هەڵە و تاوانی هێزە دەسەڵاتدارەکان هەرێمی کوردستانی گەیاندووەتە لێواری هەرەس و ژیانی خەڵک بە دەیان قەیرانی سیاسی و ئابوری دەستکردەوە گەیشتووەتە ئاستێک کە بەرەو کارەساتی کۆمەڵایەتی دەڕوات.

ڕاشیگەیاندووە کە بەرپرسیاریەتی ئەم دۆخە سەخت و کارەساتە کۆمەڵایەتی و شکستە ئابوری و حکومڕانییەی هەرێم دەکەوێتە ئەستۆی دەسەڵاتداران.