کۆمەڵی دادگەری: هەرێمی کوردستان یەکگرتوو نییە

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە دواخستن و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەکان، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە لەم هەرێمەدا دوو زۆن هەیە و مەحاڵە بێ ڕەزامەندی هەر دوو دەسەڵاتداری زۆنەکان هەڵبژاردنەکان بەڕێوە بچێت.

محەمەد حەکیم ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕاستییە تاڵە وایکرد کە دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە بڕیارەکانیدا لە بەرچاوی بگرێت و هاوسەنگی ڕابگرێت.

بڕیار بوو 10 ی 6 ی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت بەڵام بە هۆی بایکۆتی پارتی و هەندێک لە پێکهاتەکانەوە ئەنجام نەدرا.