کۆمەڵی دادگەری: هەرێمی کوردستان هیچی پێناکرێت

ئەندامێکی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر بەغدا هیچی پێناکرێت.

پاش ئەوەی کە سەحە کوردە (پێشەوا هەورامانی) وتەبێژی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی ڕایگەیاند لە ساڵی نوێدا مامەڵەی هەرێم لە گەڵ بەغدا تووشی گۆڕانکاری دەبێت، ئەندامێکی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند کە هەرێم هیچ لە توانایدا نەماوە.

دارا محەمەد ئەمین ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان نە هەڕەشەی پێدەکرێت و نە دانوستانیش دەکات.