کۆمەڵی دادگەری بە توندی هێرش دەکاتە سەر حکومەتی هەرێم

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان حکومەتی هەرێمی بە کاربەڕێکەر ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە مافی ئەوەی نییە بە ناوی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری ستراتیژی بدات.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پاش کۆبوونەوەی ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا بە توندی هێرش کراوەتە سەر حکومەتەکەی مەسرور بارزانی و هاتووە کە حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆی لە بەر دەستە و دەبێت بە زووترین کات مووچەی فەرمانبەران دابەش بکات.

کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم کاربەڕێکەرە و مافی ئەوەی نییە بە ناوی هەرێمی کوردستانەوە هەنگاوی ستراتیژی هەڵبگرێت.

ڕاشیگەیاندووە کە دەبێت هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بە چاودێری نێودەوڵەتی بەڕێوە بچێت.