کوڕی بەرپرسێکی پارتی 75 دەفتەر دۆلار دەبەخشێتە کچە مۆدێلێک
ئەو کچە مۆدێلە ناوی زینە ئاراسە و هەواڵی پێدانی ئەو 75 دەفتەر دۆلارە لە لایەن کوڕی بەرپرسێکی پارتییەوە بەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە و خەڵک پرسیار دەکەن کە بۆ دەبێت داهات و سەروەت و سامانی ئەم کوردستانە لە لایەن بەرپرسانی پارتی و بنەماڵەی دەسەڵاتدارەوە بەم جۆرە بەفیڕۆ دەبرێت.
سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ئاشکرایان کردووە کە ڕووداوەکە ڕاستە و کچە مۆدێلەکە زینە ئاراسە.
زینە ئاراس پێشتر ڕێکلامی بۆ ئارایشتگایەکی تایبەت بە خۆی دەکرد و بەردەوام بە جی کڵاسەوە دەردەکەوت و ڕایدەگەیاند کە پارە و ئۆتۆمبێلەکەی بە ئارەقی ناوچاوانی خۆی (ناو …. ی خۆی) پەیدا کردووە.
بەڵام ئاشکرا بوو کە سەرچاوەی داهاتەکانی ئەو کچە مۆدێلە کوڕی بەرپرسانی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستانە و جوانی و خۆدەرخستنەکانی بەرپرسانی پارتی و کوڕەکانی ئەوانی مەست کردووە.
زینە ئاراس لە گەڵ ئەو کوڕە بەرپرسەی پارتی پەیوەندی سۆزداری هەبووە و چەندین جاری دیکە پارەی پێداوە، بەڵام ئەمجارە ئەو 75 دەفتەرە دۆلارەی لە کوڕە بەرپرسەکەی پارتی وەرگرتووە بێ ئەوەی کە هیچ نووسراوێک لە نێوانیاندا هەبێت.
ئەو کوڕە بەرپرسەی پارتی 75 دەفتەر دۆلارەکەی داوەتە کچە مۆدێلەکە تا پرۆژەیەکی هاوبەشی پێبکەن و لە ئارایشتگاکەی ببێتە شەریکی زینە، بەڵام دوای وەرگرتنی پارەکە، زینە ئاراس لە گەڵ براکەی کە زۆر لە گەڵی دەردەکەوێت، هەولێریان بەجێهێشتووە و چوونەتە ئیمارات.
کوڕی بەرپرسەکەی پارتی دەیەوێت پارەکەی لە ڕێگەی سکاڵای یاساییەوە وەربگرێتەوە بەڵام زینە پێی ڕاگەیاندووە کە هیچ بەڵگەیەکی نییە و ناتوانێت ئەوە بکات و لەمەش زیاتر ئەو نایەوێت بگەڕێتەوە کوردستان و لە ئیمارات دەمێنێتەوە.