کوردەکان هەمیشە لە ناو خۆیاندا شەڕیانە
ئەوان بەم جۆرە باسی کوردیان کردووە کە:
کوردەکان حەوسەڵە و وزەیەکی سەیریان لە دژایەتیکردنی یەکتردا هەیە، بە جۆرێک کە هیچ کات لە شەڕکردن لە گەڵ یەکتر ماندوو نابن. کورد گەلێکن کە هیچ تایبەتمەندییەکی ئەوان لە نەتەوەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناچێت، کوردەکان مەتەڵێکی واقعین کە هەمیشە لە ناو خۆیاندا شەڕیانە و هیچ کات لە ناو ناچن.
لە ڕووی سیاسییەوە سەرکردەکانی کورد بە ئاسانی دەرفەت لە دەست دەدەن بەڵام پاش چەندین ساڵ کە خۆیان دەرفەتەکەیان لە دەست داوە، ئینجا گلەیی لە دەوڵەتی بەریتانیا دەکەن کە بۆ دەرفەتەکەیان لە دەست داوە. سەرکردەکانی کورد بەرپرسیاریەتی لە دەستدانی دەرفەت و هەڵە مێژووییەکان ناخەنە ئەستۆی خۆیان و هەوڵ دەدەن بیخەنە ئەستۆی لایەنی دیکە. ئەوان کە دەرفەت لە دەست دەدەن درەنگ بە ئاگا دێنەوە، دەمێکە دەرفەتەکەیان لە کیس چووە.
کوردەکان تەنیا نەتەوەی زۆر کۆنی ئەم سەر زەوییەن کە مابنەوە و بە مافەکانیان نەگەیشتوون، لە ناو خۆیاندا بۆ گیانی یەکتر زۆر توندووتیژن، کوردەکان گەلێکن کە لە قۆناغی مەڕ لەوەڕاندن تێپەڕبوون و لە سەرەتای قۆناغی شارنشیندان.
یەکێک لە تایبەتمەندییە سەیرەکانی ئەم گەلە ئەوەیە کە ئامادەن لە سەر ئەوەی کاتێک ئاژەڵی یەکێک لەوان دەچێتە لەوەڕگەی ئەوی دیکەوە، چەندین کەس لە یەکتر بکوژن، کەچی لە هەمان کاتدا هێندەی ئەوە بایەخ بەوە نادەن کە خاکەکەیان هەمووی بووەتە موڵکی نەتەوەکانی دراوسێیان و فەرمانڕەوایی ئەوان دەکەن و باجیان لێدەسێنن.
بنچینەی یەکنەگرتنی کوردەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بە شارنشین و خوێندەوار و گوندنشینەوە هێشتا لە شێوەی خێڵ و خێڵەکی تێپەڕنەبوون. هەموو ئەو کوردانەی کە لە گوندەکاندا دەژین و ئەوانەشیان کە لە قۆناغی شارنشیندان، هەموو وەک یەک هێشتا خۆیان لە ناو گرووپی خێڵ و هۆزدا دەبیننەوە. ئەم شێوەی خێڵ و هۆزبوونەش خۆراک بە یەکدی خۆریی دەدا و وا دەکات کە یەکڕیز و یەکگرتوو نەبن.