کوردەکان ئارام نابنەوە

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەنی ڕایگەیاندووە کە شەڕ و پێکدادانی نێوان هەر دوو هاوبەشی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە کە کێشەی سیاسی و هەڵبژاردنەکان لە ئیرادەی ئەو دوو لایەنە سەرەکییەی هەرێم زیاترە، بۆ ئەوەی کە بتوانن لاپەڕەی جیاوازییەکانی ڕابردوو دابخەن و لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە.

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەنی ڕایگەیاندووە کە بە بۆچوونی شرۆڤەکاران کۆتاییهێنان بە ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی بە دوور دادەنرێت لە بەر ئەوەی کە بابەتەکە لە هەندێک پرسدا قۆناغی ناکۆکیی تێپەڕاندووە، وەک پرسی هەڵبژاردنەکان و تۆمەتی بەکارهێنانی حکومەت بۆ ململانێ لە سەر هەژموون و باڵادەستی.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لە سەر هەژموونی زیاتر و سەرچاوە داراییەکانە.

ئەلعەرەب ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە ململانێکانی نێوان هەر دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم زیاتر بێت و سەقامگیری کوردستان بکەوێتە مەترسییەوە و لە لایەکی دیکەوە ئەم ناکۆکییانەش پێگەی کوردی لە بەغدا لاواز کردووە.