کاکە حەمە: عێراقی نیم و لە مالیزیاوە هاتووم

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان دیسانەوە بە هۆی ئەو پارەیە لە بنەماڵەی بارزانیی وەرگرتووە، کەوتەوە بەرگریکردن لە ڕیفراندۆمەکەی پارتی و ڕایگەیاندووە کە خۆی بە عێراقی نازانێت.

محەمەد حاجی مەحمود بۆ دڵخۆشکردنی پارتی و بارزانییەکان بە میدیای ئەو حیزبەی ڕاگەیاندووە کە لە ڕیفراندۆم پەشیمان نییە و ئەگەر سەد جاری دیکەش ڕیفراندۆم بکرێت، پشتیوانی لێدەکات و دەنگی بۆ دەدات.

کاکە حەمە داوایکردووە کە کار بە ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی مەسعود بارزانی بکرێت و ڕایگەیاندووە کە خۆی بە عێراقی نازانێت.

بە پێی ئەو هەواڵەی کە لە فەرمانگەی باری شارستانییەوە گەیشتووە، دەنگۆی ئەوە هەیە کە کاکە حەمە لە مالیزیاوە هاتووەتە عێراق و ئەگەر دۆخی هەرێمی کوردستان وا بێت خۆی و حیزبەکەی دیسانەوە دەگەڕێنەوە ئەو وڵاتە و لەوێشەوە درێژە بە کاروباری سیاسی بۆ ناوخۆی کوردستان دەدات.