کاکە حەمە بە دڵی پارتی کەوتەوە قسە

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان وەک جاران و لە پێناو بەرژەوەندییەکانی پارتی و ماڵی بارزانی کەوتەوە قسە و ئەمجارە هێرشی کردووەتە سەر ئەوانەی داوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە دەکەن.

محەمەد حاجی مەحمود ئەمجارەش بە دڵی پارتی و ماڵی بارزانی، قسەی بۆ میدیایەکی نزیک لەو حیزبە کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەوانەی داوای ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە دەکەن، دەبێت شەرم بکەن.

ئەو ڕایگەیاندووە کە ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن حکومەتی عێراقەوە دژی گەلی کوردە و ئەوانەش داوای وەها دەکەن نوێنەری کورد نین و دژی گەلی خۆیانن.

کاکە حەمە بەم لێدوانانە تەنیا زیان بە ناوبانگی خۆی دەگەێنێت. ئەگەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن بەغداوە شەرمە، ئەوی بۆ ئەم هەموو وەزیر و پەرلەمانتار و پلە باڵایە و دامودەزگاکانی سەر بە حکومەتی ناوەند لە هەرێم مووچەی خۆیان لە بەغداوە وەردەگرن و هیچ نەقەوماوە و تەنیا فەرمانبەرە بەش مەینەتەکان مووچەی خۆیان وەربگرن کوردستان و قەوارەکەی ڕوبەڕوی مەترسی دەبێتەوە؟