کاوێز مەلا پەروێز پارتییەکانی کەرکوکی بۆردومان کرد

کادیرێکی پێشووی پارتی لە کەرکوک دژی گەڕانەوەی ئەم حیزبە هەڵوێستی وەرگرتووە و پێی وایە کە گەڕانەوەی پارتی هیچ شکۆ و شانازییەک نییە کە بانگەشەی بۆ دەکرێت.

کاوێز مەلا پەروێز بەرامبەر بە پارتییەکان و بە تایبەت کەمال ناکەرکوکی ڕایگەیاندووە کە هیچ نەگۆڕاوە و هەر وەک خۆیەتی، شەش ساڵە حیزبە کوردستانییەکان لە کەرکوکن و پێیان نەوترا خیانەتکار. خێرە لە دوای شەش ساڵ گەڕانەوەی تۆ بە بێ قەناسەکەت ببێتە شکۆ.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم عەقڵە هی گفتوگۆی لۆژیکی نییە، عەقڵێک کە خەڵک گەوج بکات و خۆی گەورە، ماڵوێرانییە بۆ هەر حیزبێک کە بەرپرسەکانی هێندە بەتاڵ بن لە مەعریفە.

ڕاشیگەیاندووە کە دوو مانگیتر خەڵک لێت دەپرسین چیت گۆڕی، وەک لە شەش ساڵی ڕابردوو کە جگە لە پەخشکردنی درۆ نەتتوانی هیچ بگۆڕی.