کارەبا نامێنێت
پاش 32 ساڵ لە ئەزموونی حکومڕانی کوردی، هێشتا کێشەی کارەبای سێ و نیو پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان چارەسەر نەکراوە.
یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان، کەمبوونی وزەی کارەبایە کە تا ئێستا حکومەتە خۆماڵییەکە لە چارەسەرکردنیدا سەرکەوتوو نەبووە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتە خۆڕاگرەکەی هەرێم لە ڕاگەێندراوێکدا مزگێنی ئەوەی بە خەڵک داوە کە کارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە.
ئەگەرچی وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونی کارەبای بۆ پرۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر گەڕاندووەتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا کێشەکە هەمان کێشەی جارانە و هەرێم کارەبای نییە و بە هاتنی وەرزی سەرما ئەم کێشەیە زیاتر بووە.