کارەباکەی هەرێم دەدەنە موسڵ و خەڵک بێ کارەبایە

لەم ڕۆژانەدا کەمبوونی کارەبای نیشتمانی وایکردووە کە خەڵک بە هەر شێوەیەک لە بەرامبەر دەسەڵاتە خۆماڵییەکە ناڕەزایەتی دەرببڕن.

بە پێی ئەوەی کە بەرپرسانی پارێزگای موسڵ ڕایانگەیاندووە، ئەو پارێزگایە کارەبا لە هەرێمەوە دەبات و دۆخی کارەباکەشی باشە و هەندێک باس لە کارەبای 24 کاتژمێری لەوێ دەکەن.

بەڵام لە هەولێری پایتەخت تەنیا 4 کاتژمێر کارەبا بۆ زۆربەی گەڕەکەکان هەیە.

دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارێکدا فەشەلی هێناوە و خەڵکیش بەم ڕاستییە دەزانن کە سەردەمی ئەم حکومڕانییە بەسەرچووە.