کاتێک میدیایەک سنورەکانی بێ ئەخلاقی دەبەزێنێت

تاوانی دڕندانەی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی شاری غەززە دڵی هەر مرۆڤ و موسڵمانێکی هەژاندووە و بە سەدان منداڵ و ژنی بێ تاوان لەو هێرشەدا بوونەتە قوربانی.

لە کاتێکدا تەواوی میدیا بەناوبانگەکانی ناوچەکە و جیهان ڕایانگەیاندووە کە ئیسرائیل بە چەکی قەدەغەکراو و کۆمەڵکوژ ئەو تاوانەی کردووە، ماڵپەڕی شارپرێس ی سەر بە کەمال رەئوف ڕایگەیاندووە کە کارەساتەکە بە هۆی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێکەوە بووە کە سوپای ئیسرائیل لێی ئاگای نییە.

شارپرێس وەک پشتیوانییەک بۆ ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب حەماسی بە هێرشەکە تۆمەتبار کردووە.

ناکرێت ئەم هەموو تاوان و دڕندەییە لە ئیسرائیل ببینرێت و تەنیا لە پێناو چەند دۆلارێک کە لە ئەمریکا و بەریتانیا وەردەگیرێت، پشتیوانی لە سیاسەتەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بکەیت. ئەخلاق و بەها مرۆییەکان لە بەرامبەر دۆلارەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لای بەڕێوەبەری شارپرێس باوی نەماوە.