کابینەی نۆیەم و غەدری بەردەوام لە هەڵەبجە
له 155ـهه‌مین ساڵیادی به قه‌زابونی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه بوترێت ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵه‌بجه‌ی هێما و سمبولی قوربانیدانی گه‌لی كورد، هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان نه‌توانراوه هێنده‌ی مێژوه‌كه‌ی و به قورسایی قوربانییه‌كانی له‌لایه‌ن كابینه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه خزمه‌تبكرێت كه كۆتا دانه‌یان كابینه‌ی نۆیه‌می شكستخواردوه.
شارێك كه گه‌وره‌ترین تاوانی كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه، شارێك كه زۆرترین ڕۆڵه‌ی گیانفیدای پێشكه‌ش به كوردستان كردوه، شایه‌نی ئه‌وه نییه كه وه‌ك ناونیشانێكی بێ ناوه‌ڕۆك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به پارێزگا بونیدا بكرێت، هیچ كابینه‌یه‌ك هێنده‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م غه‌در و جیاكاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌بجه نه‌كردوه، له‌كاتێكدا سه‌رۆكی ئه‌م كابینه شكستخواردوه دو جار هه‌ڵه‌بجه‌ی كرده وێستگه‌یه‌ك بۆ وتاری سیاسی و دروشمی بریقه‌دار، به‌ڵام نه‌یتوانی هێنده‌ی ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی زۆنی زه‌رد (ئه‌م كابینه‌یه ڕۆڵی هه‌بوه له زیاتر دابه‌شكردن و جیاكاری نێوان ناوچه‌كان) بودجه‌ی بۆ خه‌رج بكات و خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نێت بۆی كه ئه‌مه ئیشی حكومه‌ته نه‌ك حزب.
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان خه‌ڵكانێكی زیندون، داوای خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی، ژێرخانی پته‌و، هه‌لی كار و ده‌رفه‌تی گه‌شه‌سه‌ندن و خزمه‌تگوزاریی ڕاسته‌قینه ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌مه به زۆر ده‌زانرێت بۆ هه‌ڵه‌بجه؟.
ئێمه به‌ڵێنماندا كه ستۆپ به تاكڕه‌ویی بكه‌ین و به‌ڵێنماندا كه به‌رنامه‌ی كاری ئێمه له كابینه‌ی داهاتوی هه‌رێمدا بریتی ده‌بێت له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی و خزمه‌تكردن به ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان له سه‌رو هه‌موشیانه‌وه هه‌ڵه‌بجه، دڵنیایی به خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئازیز و ته‌واوی ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان ده‌ده‌ین، بۆ ساتێكیش سازش له‌سه‌ر داوكاریی و به‌ڵێنه‌كانمان ناكه‌ین و ئه‌وه‌ی وتمان جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
لە نووسینی وەهاب هەڵەبجەیی