کابینەی قات و قڕی

ئەم وێنەیە کە بە ناوی کابینەی قات و قڕی بڵاو بووەتەوە و بە دەوریدا هەموو کێشە و شکستەکانی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی نووسراوە، وێنەیەکی ئاسایی نییە و لە بارودۆخێکی ئاسایی و لە لایەن کەسێکی ئاساییەوە ئامادە نەکراوە.

ئەگەر کەسێکی دیکە ئەم وێنەی دەکێشا، ئەو کات وەک وێنەیەکی ئاسایی بڵاو دەکرایەوە، بەڵام شێروان شێروانی لە زیندانەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستاندا بەو جۆرە بوێرانە ڕوبەڕوی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بووەتەوە، دەسەڵاتێک کە تەنیا لە بەر هێزی ڕەخنەی نووسینەکانی ئەو ڕۆژنامەنووسەی زیندانی کردووە.

وێنەکە گوزارشت لە کێشە و قەیران و شکستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دەکات.

وێنەکە، وێنەیەکی ئاسایی نییە و لە لایەن ڕۆژنامەنووسێکی بەناوبانگ و بە زوڵم زیندانیکراو بڵاو بووەتەوە. بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە لە لایەن شێروان شێروانی و لە زیندانەکانی پارتیدا دەسکەوتێکی گرنگە و لە پێناو بەرگری لە گیراوانی بادینان پێویستە بڵاو بکرێتەوە.

وێنەکە گوزارشتە لە ڕادەی ناڕەزایەتی شێروان شێروانی پاش بەسەربردنی ساڵانێک زیندانیبوونی زاڵمانە.

تاوانەکەی شێروان شێروانی ئەوەیە کە لە بەرامبەر زوڵم بێدەنگ نابێت و تەنانەت لە زیندانەکانی پارتیشدا ڕوبەڕوی حکومڕانییە شکستخواردووەکەی مەسرور بارزانی دەبێتەوە.