ژن گۆڕینەوە لە ناو هەرێمی کوردستان!!
هەرێمی کوردستان بۆ وای لێهاتووە؟ چی لە هەرێمی کوردستاندا دەگوزەرێت؟
کااتێک ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەم جار دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی ئاشکرایکرد کە حاڵەتی ژن گۆڕینەوە لە باخ و ڤێلاکاندا هەیە و دۆسیەکانی گەیشتووەتە دادگاش، هەمووانی شۆک کرد و باوەڕی پێنەدەکرا. تەنانەت بەوە تۆمەتباریان دەکرد کە قسەیەک دەکات هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە.
بەڵام دوا جار پارێزەرێک ئاشکرایکرد کە دۆسیەکە گەیشتووەتە ناو بەرپرسان و دۆسیەیەکی دادگای ڕوونکردەوە کە لای خۆی بووە. ئەو ڕایگەیاندووە کە چوار پیاو کە یەکێک لەوان بەرپرسێکی باڵای هەرێمی کوردستان بووە، شەوانە قوماریان بە هاوسەرەکانیانەوە کردووە و ئەوانیان گۆڕاوەتەوە.
پارێزەرەکە ڕوونیکردەوە کە هاوسەری ئەو بەرپرسە ماوەی پێنج ساڵ بەرگری ئەو ڕووداوەی گرتووە و چەندین شەو مێردەکەی لە قوماردا دۆڕاندوویەتی و ناچاریکردووە لە گەڵ هاوڕێکانیدا بێت.
مانگی ڕابردووش ئاهەنگ ئەنوەر خانمە چالاکوان و پارێزەر ئاشکرایکرد کە بەرپرسی حکومەت هەیە کاتێک لە گەڵ ژنێکدا هاوسەرگیری کردووە، مەرجی ئەوەی پێشوەختە لە گەڵ داناوە کە هەندێک جار لە گەڵ ژنی دیکەدا بیگۆڕێتەوە.
هەروەها سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستانیش ڕایگەیاندووە کە لە سیتەک حاڵەتی ژن گۆڕینەوە لە نێو پیاواندا هەبووە.
ئەمە چییە کە لە کۆمەڵگای کوردستاندا ڕوو دەدات؟ ئایا ئەمە کەلتوری کوردانە یان لە سایەی سیاسەتی هەڵەی دەسەڵاتداراندا بە سەر کوردستاندا زاڵ بووە؟