ژنڕاڵی سەربازی یان سوڵتانی نێو کچە ڕووتەکان؟
ئەو ژنڕاڵەی کە لە گەڵ کچە ڕووتەکاندا پەیوەندییەکی زۆری هەیە بە چەندین جار لە بەرەکانی شەڕدا هەڵهاتووە.
سیروان بارزانی برازای مەسعود بارزانییە و لە ساڵی 2014 دا بووە بە لیوای هێزەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان. لەو کاتەدا کە ئەو پلەیەی پێبەخشرا هەولێر و دانیشتووانەکەی لە ژێر هەڕەشەیەکی گەورەدا بوون.
سیروان ژنڕاڵەکەی پارتییە کە حەزێکی زۆری لە لەشولاری ڕووتی ئافرەتان هەیە و هەموو کات لە پشتی هێڵی لەڤ و هاوشێوەکانی دەردەکەوێت بووەتە سپۆنسەریان و چەندین کچی نیمچە ڕووتی لە دەوروبەری خۆی کۆکردووەتەوە و حەزەکانی خۆی لە سەریان بەتاڵ دەکاتەوە.
لە دوای ڕادەستکردنی شەنگال، تیرۆریستانی داعش بە بێ هیچ بەرگرییەک لە ڕۆژی 3 ی ئاب ی 2014 ئەم ناوچەیان داگیر کرد و هێزەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بە دیاریکراوی فەرماندەکانیان هەڵگور و سپیلک و سەفین کە ئەو سنورەیان بە دەستەوە بوو ناوچە بە ناوچە سەنگەرەکانیان بە جێدەهێشت و سیروان بارزانی کە 210 کیلۆمەتر ڕایانکردبوو دوور لە شەنگال بە دەم پێکەنینەوە دەیانوت هەڵهاتنیش دەبێت.
هەروەها ڕۆی 7 ی ئاب تەنیا چوار ڕۆژ لە دوای ڕادەستکردنی شەنگال داعش بە ژمارەیەک چەکداری کەمەوە مەخموری داگیر کرد و تەنیا چەندین کیلۆمەتری مابوو تا هەولێر. لەو کاتەشدا مەترسییەکان لە سەر پایتەختی هەرێمی کوردستان لە لوتکەدا بوو.
لە هەموو ئەم شەڕانەدا کە ڕوویانداوە، سیروان بارزانی بە پلەی لیوای هێزەکانی پارتییەوە ڕایکردووە، وەک پڵەنگی ڕەش و ئەو ناوەشیان لێناوە کە شارەزاییەکی باشی لە خۆدزینەوە لە شەڕدا هەیە. لە هەمان کاتیشدا خەڵکانێکی زۆریش هەیە کە بە سیرە مامز ناوی دەهێنن.
سیروان بارزانی بە وتەی خۆی دەڵێت کە من بازرگانم و هیچ لە کاروباری سەربازی و شەڕدا نازانم. چوونی بۆ بواری سەربازیش پەیوەندی بە هەمان کاری بازرگانییەوە هەیە و لە بەرژەوەندی مادی خۆی بەکاری دێنێت.