ژمارەیەک نوسەر و شاعیری دەڤەری راپەرین خەڵاتێکی پارتی رەتدەکەنەوە
رۆژی ٢٨ ی ئاب لە شاری رانییە هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و لقی ١١ ئەو حزبە دەیانەوێت خەڵاتی ژمارەیەک رۆشنبیر و نوسەر بکەن، بەلآم لەوانە تەنها نوسەرە پارتییەکان دەمێننەوە خەڵاتەکە وەردەگرن.
بەپێی زانیارییەکان ئەوانەی خەڵاتەکەیان رەتکردۆتەوەو پارتی نەبوون، ئەمانە شاعیر و نوسەرانە بوون:
– بتوێن سەعید
– بەکر ئاڵەیی
– مەلا سمایل نورەدینی
– نوسەر خەلیل علی
– سەربەست جیهاد
– اسماعیل ڕاجی
– هەمزە گوڵانی
– حازمی عەلی كوتك
– سدیق عەلی
– عومەر حاجی
لە سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ ٢٠٢٤ یشدا لە یادی دامەزراندنی یەکێتیشدا، ئەو حزبە بەرنامەیەکی داڕشت بۆ خەڵاتکردنی ژمارەیە نوسەر و شاعیری سەردەمی خەباتی شاخ، بەڵام ژمارەیەکی بەرچاو لە نوسەرە دیارەکان رەتیانکردەوەو، زیاتر نوسەرە یەکێتییەکانخەڵاتەکەیان وەرگرت.