ڕەیان کلدانی هەڕەشە لە مەسرور بارزانی دەکات

سەرۆکی بزوتنەوەی بابیلۆن هەڕەشەی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و هەڕەشەکەش پەیوەندی بە ڕووداوەکەی حەمدانیەی نەینەواوە هەیە.

ڕەیان کلدانی پاش ڕووداوەکەی حەمدانیە ڕایگەیاندووە کە میدیاکانی سەر بە مەسرور بارزانی دەیانەوێت هۆکارەکەی بخەنە ئەستۆی ناوبراو.

ڕاشیگەیاندووە کە دوا هۆشداری بە مەسرور بارزانی دەدرێت، چونکە خۆی دەزانێت وەڵامی کەسە بەهێزەکان چۆن دەبێت.