ڕەخنە لە بەکارهێنانی تاقمی کوردی نەیاری وڵاتانی دراوسێ لەلایەن پارتیەوە بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی هەرێم

شوان مام رەحمان قەشقە ڕایدەگەیێنێت؛ تاقمێکی دیاری کراوی کوردانی پارچەکانی تری کوردستان ڕۆڵیان هەبووە لەبەگژ داچوونەوەی خەڵکی هەرێم شوان مام رەحمان قەشقە کەسایەتی ناودار و ڕەخنەگر ڕوو لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتی: ئەی قەول نەبوو ژیانی خۆت و پێشمەرگە هاوتا بکەی.

لەم نووسینەی شوان مام رەحمان قەشقە هاتووە: تا کەی پێشمەرگە نانی نەبێت بیخوات ؟

تۆ نەتگووت پێشمەرگە سومبولی میللەتێکە،

دوای نزیک بەپەنچا ڕۆژ دیسان ڕۆڵە دڵسۆزە ڕاستەقینەکانی ئەم گەلە کەهەمێشە قەڵغانێک بوونە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەموو هێزە دەرەکیەکان و ناحەزان بەقەوارەی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەم هێزە دڵسۆزانە بوونەتەوە قوربانی تاقمێکی دیاری کراوی کوردانی پارچەکانی تری کوردستان.

کە کۆمەڵێک خەڵکی مشەخۆری لەسەر قووتی ئەم میللەتە ژیان دەکەن، کەگومانی تێدانیە ئەمانە کۆمەڵێک خەڵکانێکن کەبەکار دەهێنرێن بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڕۆڵە دڵسۆزەکانی کوردانی باشوور بەجۆرێک کەبەڵتەجیانەو داپڵۆسێنەرانە ڕۆڵیان هەبووە لەبەگژ داچوونەوەی خۆپیشاندانە، ئاشتیانەکانی باشووری کوردستان لەمەڕ داوای ڕەوای مافەکانی ئەم نەتەوە یانیش بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کوردانی پارچەکانی تری کوردستان بەکار هاتوون.

بۆ هێزێکی تایبەت کەئەویش پارتی دیموکراتە،!

ئەی قەول نەبوو ژیانی خۆت و پێشمەرگە هاوتا بکەی

ئەی نەتگووت؛ پێشمەرگە هێڵی سوورە

ئەی وا نەبوو کەهەمووان قەرزای پێشمەرگەین

ئێ دەنابێ لەپێناوی حەزی حیزبی خۆت هەموو ئەم خانەوادە دڵسۆزانە بکەی بەقوربانی.