ڕێوڕەسمی پێشوازی لە 700 ملیار دینارەکە لە فڕۆکەخانەی هەولێر بەڕێوە دەچێت

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بڕیارە پێنج شەمە بەشێک لە 700 ملیار دینارەکەی بەغدا بگاتە هەولێر.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەم بۆنە گرنگەوە بڕیارە ڕێوڕەسمێک لە فڕۆکەخانەی هەولێر بەڕێوە بچێت.

ئۆمێد سەباح داوای لە هاووڵاتیان بە تایبەت دانیشتووانی هەولێر کردووە کە بە ئاڵای کوردستان و جلی کوردییەوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ پێشوازی لە بەشێکی ئەو 700 ملیار دینارە ئامادە بن.

ڕاشیگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت فەرمانبەران بە ئامادەبوونی خۆیان بەشدارییەکی کارایان لەم بۆنە گرنگەدا هەبێت.