ڕێواس فایەق: نێچیرڤان بارزانی بۆی نییە هەڵبژاردنەکان دوابخات

سەرۆکی خولی پێنجەم و هەڵوەشاوەی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە نێچیرڤان بارزانی ناتوانێت هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دوابخات.

ڕێواس فایەق ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە حیزبەکەی پابەندە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە ڕووی یاساییەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆی نییە هەڵبژاردنەکان دوابخات و تەنیا دەتوانێت وادەی بەڕێوەچوونی دیاری بکات.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەر هەڵبژاردنەکان دوابخرێت ئەوا لە دەرەوەی ئیرادەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دەبێت و کاردانەوەشی لە گەڵ دەبێت.