ڕێواز فایەق بۆ پارتی: ئەوانەی پاساو بۆ هێرشەکەی عەربەت دێننەوە، خائین و خۆفرۆشن

سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی لە سەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بڵاو کردەوە.

ڕێواز فایەق ڕایگەیاندووە کە هەر کەس و لایەنێک (ناڕاستەوخۆ ئاماژەیە بۆ پارتی و بەرپرسە باڵاکانی) پاساو بۆ هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بهێنێتەوە، خائین و خۆفرۆشە و دەستی دووی داگیرکەرانە.

ڕاشیگەیاندووە کە خەڵکی کوردستان زۆر هۆشیارن و هەمووان زۆر باش دەناسنەوە.