ڕێبەر ئەحمەد خۆی گێل کردووە

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە مووچەخۆران کردووە لە دژی بەغدا خۆپێشاندان بکەن.

ڕێبەر ئەحمەد ڕایگەیاندووە کە مووچەخۆران خۆپێشاندان بکەن بەڵام ڕووی داواکارییەکانیان لە حکومەتی عێراق بێت.

بانگەشەی ئەوەیکردووە کە ئێمە وەک حکومەتی هەرێم پشتیوانی لە داواکارییە ڕەواکانی مووچەخۆران دەکەین.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە خەڵک و مووچەخۆران دەزانن کە ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەندییەکانی لە یاسای بودجەدا جێبەجێ بکات بەغدا پشکە بودجە و مووچەی مووچەخۆران دەنێرێت.