ڕێبەر ئەحمەد بە ڕۆژی ڕوون درۆ دەکات

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا ڕایگەیاند کە کەس لە هەرێم بە بۆنەی بۆچوونی جیاوازەوە لە گرتووخانەکاندا نییە.

ڕێبەر ئەحمەد لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێک لە ئینستیتۆی ئەمریکا بۆ ئاشتی، وتی کە ژینگەیەکی لەبارمان درووست کردووە بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان دەژین و خۆمان بۆ مافەکانی مرۆڤ و دیمۆکراسییەت تەرخان کردووە.

ناوبراو وتی کە خەڵک مافیان هەیە لە هەرێمی کوردستان ڕەخنە لە هەر شتێک و لە هەر کەسێکی کابینەی حکومەت بگرن.

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم وتی کە خۆشحاڵم و جێگەی شانازییە کە یەک کەس لە هەرێمی کوردستان لە سەر بیروڕای جیاواز لە زینداندا نییە.

کەس نەبووە لە ڕێبەر ئەحمەد پرسیار بکات کوژرانی سەردەشت عوسمان و رۆژنامەنووسەکانی دیکە لە سەر چی بووە؟ یان گرتنی شێروان شێروانی و زیندانیانی بادینان لە سەر چی بووە؟ ئەمانە بەڵگە نین، ئەمریکا باشتر لە خەڵکی هەرێم دەزانێت لە گرتووخانەکانی پارتی و یەکێتیدا چی دەگوزەرێت و پێویست بەو درۆ گەورەیە ناکات.