ڕێباز حەملان کەوتەوە بەرگریکردن لە سەرۆک وەزیرانی خۆڕاگر

زۆرن ئەو مرۆڤانەی کە هەوڵ دەدەن و تێدەکۆشن زیاتر کۆیلە بن، زیاتر مەسینە هەڵگری بارزانییەکان بن، ئەرێ بە ڕاست ئەمانە مرۆڤن؟

ڕێباز حەملان کە سەردەمێک خۆیی بە گۆڕانخواز و دژی دەسەڵاتی بارزانییەکان دەناساند، ئێستا بووەتە یەکێک لەوانەی زیاترین بەرگری لەو بنەماڵەیە دەکەن.

لە کاتێکدا کە هاووڵاتیان دەزانن ئەم حکومەتە شکستی هێناوە و هیچی بۆ نەماوەتەوە و تەنانەت مەسرور بارزانی لە نامەیەکدا بۆ بایدن دانی بە ڕاستییەکەدا ناوە، ڕێباز حەملان ڕایگەیاندووە بە پشوودرێژی جەنابی سەرۆک وەزیران و حکومەتی هەرێم ئەم دۆخە دژوارەش تێپەڕ دەبێت.

ئەو ڕایگەیاندووە کە لە دوای هەر تاریکە شەوێک، ڕۆژێکی ڕووناک هەڵدێت. بێ ئاگا لەوەی کە ڕەنگە لەو ڕۆژە ڕووناکەدا کوردستان لە دەستی کۆیلەکانی وەک ئەو ڕزگار ببێت.