ڕێباز حەملان بۆ پارە بەرگری لە مەسرور بارزانی دەکات

ڕێباز حەملان کە سەردەمێک خۆی بە قوتابی و شوێنکەوتووی نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەی گۆڕان ناو دەبرد، ئێستا بە باڵای بارزانییەکان و پارتیدا هۆنراوە دەخوێنێتەوە و کابینە شکستخواردووەکەی نۆیەمی حکومەت بە سەرکەوتوو ناو دەبات.

ڕێباز حەملان کە نازناوی یاریدەدەری مەسرور بارزانی بە شوێنی خۆیدا ڕادەکێشێت، بۆ وەرگرتنی ئیمتیاز لە ناوبراو، هێرشی کردووەتە سەر یەکێتی و گۆڕان وەک هاوبەش لە حکومەتی هەرێم و ڕایگەیاندووە کە ئەوان زیاتر هەوڵی وەرگرتنی پۆست و ئیمتیازیان داوە نەک ئەوەی ئەرکە کارگێڕی و حکومەتدارییەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت توانی سەرەڕای ئاڵنگارییە سەختە ناوخۆی و ناوچەییەکان و قەیرانە ئابوری و تەندرووستییەکان پارێزگاری لە کیانی سەربەخۆی هەرێم بکات.

حەملان ڕایگەیاندووە کە پلانی داهاتووش ئامادەیە و کار و خزمەت و چاکسازی بەردەوام دەبێت.