ڕێباز حەملانیش نەیتوانی کێشەی مووچە چارەسەر بکات

پارتی دیمۆکراتی کوردستان مەسعود حەیدەر ی بۆ پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەستنیشان کرد تا کێشەی مووچە لە کابینەکەی مەسرور بارزانیدا چارەسەر بکات بەڵام بوونی وەزیرێکی بەهێزی وەک تەیف سامی ئەو خەونەی بارزانییەکان و پارتیی لەبار برد.

مەسعود بارزانی وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر شکستەکەی مەسعود حەیدەر، بڕیاری دوورخستنەوەی دا و ڕێباز حەملانی لە شوێنەکەی دانا.

ڕێباز حەملان پێشتر وەزیری دارایی بووە و لە کابینەی مەسرور بارزانیش یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی بووە.

پارتی چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد کە ڕێباز حەملان بتوانێت کێشەی مووچە چارەسەر بکات بەڵام دوو هەفتەیە موڵەتی بینینی تەیف سامیی پێنەدراوە.

ئەمەش شکستێکی گەورەی دیکەیە بۆ پارتی و بارزانییەکان و مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان بووەتە قوربانیی غروری سیاسی ئەوان.