ڕێبازەکەی مەلا مستەفا جاشایەتی کردووەتە کوردایەتی

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە توندی ڕەخنەی لە ئامادەکارییەکانی پارتی لە هەولێر بۆ سەردانەکەی ئەردۆغان گرتووە.

غالب محەمەد لە نووسینێکدا ڕایگەیاندووە کە ڕێبازەکەی مەلا مستەفا ئەوەیە کە جاشایەتی و خۆفرۆشی دەکرێتە کوردایەتی و کوردایەتی و نیشتمانپەروەری دەکرێتە جاشایەتی.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە خۆی و هاوڕێکانی لە بەر ئەوەی کاریان بۆ بە نیشتمانیکردنی موچە و دابەشکردنی ڕاستەوخۆی لە لایەن بەغدا و دەرهێنانی لە ژێر دەستی چەتەکان کردووە، پێیان وتراوە جاش بەڵام ئاڵای تورکیا لە سەر قەڵای هەولێر دادەنێن و جاشایەتی بۆ ئەردۆغان دەکەن و ئەمەش بە کوردایەتی ناو دەبەن.