ڕاگەێندراوەکەی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە دڵی ئێران نووسراوە

کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی کۆبووە و لە کۆتاییدا ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە بڕگەی دووەمی ڕاگەێندراوەکەی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە ناوەی بارودۆخی هەرێمایەتی هاتووە کە پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ تاوتوێ کرا و بە پێویست زانراوە ڕێز لە سەروەری وڵاتان بگیرێت و پاراستنی ئاسایشی ئەو وڵاتانە بە گرنگ دانراوە.

کۆمیتەی ناوەندی پارتی ڕایگەیاندووە کە نابێت لە هەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ بکرێت و پێویستە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە گەڵ ئەو وڵاتانە لە بواری سیاسی، ئەمنی و ئابوری لە بەرچاو بگیردرێت و پارێزراو بێت.

ئەمە هەمان ئەو خاڵانەن کە لە ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی ئێران و عێراقدا هاتووە و هەرێمی کوردستانیش پابەند بە جێبەجێکردنی کراوە.