ڕاوێژکارەکەی سەرۆکی هەرێم: خەڵک لەم دەسەڵاتە توڕەن
دڵشاد شەهاب حکومەتی بەغدای بەوە تۆمەتبار کردووە کە گوشاری زۆر لە سەر هەرێم دادەنێت و پابەندی ڕێکەوتنەکان نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە حکومەتی هەرێم ئەوەی پێویست بووە لە داتا و زانیاری، ڕادەستی بەغدای کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە خەڵک لەم دەسەڵاتە توڕەن، ئەوان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە قسەی دەسەڵاتداران ماندوون و مافی خۆیانە و بە تایبەت دەیانەوێت کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت.