ڕاستییەکانی بۆ ئاشکرا بکەن کە پارتی چۆن خزمەتی تورکیا دەکات

سەرۆکی حکومەتە خۆڕاگرەکەی هەرێم بە ناچار پەیامێکی لە سەر بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی عەربەت بڵاو کردەوە و بە جۆرێک هەوڵی چەواشەکردنی ڕای گشتی داوە.

مەسرور بارزانی داوایکردووە کە بە زووترین کات لێکۆڵینەوەکان دەست پێبکات و هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە و ڕاستییەکان ئاشکرا بکرێت.

ڕاستییەکان ڕوون و ئاشکران و پێویست بە لێکۆڵینەوە ناکات. تورکیا بە چاوساغی سیخوڕەکانی پاراستن بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر سلێمانی و دەیەوێت دۆخی ئەم ناوچەیە لە دژی یەکێتی بشێوێنێت.

ئامانجەکەشی ڕوونە و پەکەکەی کردووەتە بیانوو بۆ ئەم هێرشانە. مەسرور بارزانیش دەیەوێت بڵێت کە یەکێتی و پەکەکە پێکەوەن و تورکیا بەم بۆنەوە هێرش دەکات.