ڕابەری سەلەفییەکانی کوردستان ئیسرائیل بە شێر ناو دەبات

عەبدولەتیف سەلەفی کە نازناوی ڕابەری سەلەفییەکانی کوردستانی پێبەخشراوە، لەم ماوەیەدا بە تەواوی بووەتە پشتیوانی ئیسرائیل و بە هەموو جۆرێک شەڕی دژ بە حەماس و فەڵەستینییەکان دەکات.

عەبدولەتیف سەلەفی لە نوێترین لێدوانیدا ئیسرائیلی وەک شێر پێناسە کردووە.

ئەو لە وتارێکی ڤیدیۆیی کەناڵی ئامۆژگاریدا ڕایگەیاندووە کە ئەو کارەی حەماس کردی بەخەبەرکردنەوەی شێر بوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو کارەی حەماس وەک ئەوە بووە بەرد بگیرێتە شێرێک و ڕابکرێت، شانازی بەوە بکەیت بەرد بگریتە شێرێک، دوای ئەوەش چی ڕوو دەدات و چی دەکەیت؟

ڕابەری سەلەفییەکانی کوردستان ئەوەی سەلماندووە کە چۆن لە بەرەی کوفر و ئیسرائیلدا دژ بە موسڵمانانی زوڵملێکراوی فەڵەستین چالاکی دەکات.