چیرۆکی سەروان هەرکی، وانەیەک بۆ پارتییەکان
سەروان هەرکی بۆ فەسڵ کرا؟ ئەو لەبارەی گەندەڵی پارتییەوە چی وتووە؟ بۆ لە لایەن پارتییەوە سووکایەتی پێکرا، لە کاتێکدا خۆی پارتییە؟
سەروان هەرکی پێشتر پلەی ڕائیدی لە ناو هێزەکانی زێرەڤانی پارتیدا هەبووە و دواتر بە هۆی نزیکیی لە هێزەکانی پێشمەرگە، توانی متمانەی ئەوان بە دەست بێنێت و ببێتە ئەندامی پەرلەمان و بۆ ماوەی 4 ساڵ لە ناو پەرلەمان هەمیشە دژی گەندەڵی و لە بەرژەوەندی هێزەکانی پێشمەرگە کاری کردووە، بە بێ ئەوەی سڵ لە سزاکانی حیزب بکاتەوە.
پاشان بە کۆتایی هاتنی ماوەی کارکردنی پەرلەمانی کوردستان، سەروان هەرکی خانەنشینی ڕەتکردەوە و داوایکرد بۆ ئیشەکەی پێشووی وەک ئەفسەری زێرەڤانی بگەڕێتەوە.
لە دوای 7 مانگ لە لایەن هێزەکانی زێرەڤانییەوە پێی وترا کە بە هیچ شێوەیەک بۆی نییە بگەڕێتەوە سەر ئەرکەکەی و فەسڵ کراوە.
هەروەها سووکایەتی پێکراوە و پێی وتراوە کە ئەگەر دەیەوێت بگەڕێتەوە، پلەی سەربازیی لێوەردەگیرێتەوە و دەبێت وەک پێشمەرگەیەکی تازە دامەزراو دەست بەکار بکاتەوە.
سەروان هەرکی ڕایگەیاندووە کە نایەوێت ڕێز لە کەسی خەراپەکار بگرێت و دەیەوێت چاکسازی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بکات و ئەمەش زیانی بۆ بەشێک لە فەرماندە سەربازییەکان هەبووە و هۆکاری فەسڵکردنەکەش ئەمە بووە.