چۆن دەبێ تورکیا بە دڵ و کەیفی خۆی بێتە ناو خاکی هەرێم و تاکی کورد بکاتە قوربانی
تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتییانی مەدەنیی لەسەر ڕێگای خەلەکان – کانی وەتمان و بە دیارییکراوی لە نزیکی شارەدێی خەلەکانی سەربە شارۆچکەی دۆکان لە پارێزگای سلێمانی کرد.
ئاشکرابوو بەهۆی بۆردوومانەکەوە باوکێک بە ناوی “موزەفەر مۆزۆ” و دوو کوڕی شەهیدبوون، کە دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوان لە ئیدارەی ڕاپەڕین.
بۆردوومانەکە کاتژمێر ٠١:٢٥ـی خولەکی ئەم نیوەڕۆیە بوو، لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری توێتا لاندکرۆزەر بەئامانج گیراوە و بە تەواوی سووتاوە.
هاوکار گۆمەشینی ڕۆژنامەوانە لە کاردانەوە بەو ڕووداوە، نووسی؛ پرسیارە جەوهەری و ڕاستەکە ئەوەیە؛ چۆن دەبێ تورکیا بە دڵ و کەیفی خۆی بێتە ناو خاکی هەرێم و بە جەوی خۆی بە دڕۆنان وەرگەڕێتە ئەو مەملەکەتە و تاکی کورد . ئەدی کوا سیادەی ئەو خاکە، کوا پارێز بەندی، کوا جیرانەتی، کوا ئەخلاقی مرۆڤ بوون.!