چوار ساڵە باسی مووچەی کابانی ماڵان دەکات و هیچی نەکردووە
کوێستان محەممەد بەردەوام بانگەشەی ئەوەی کردووە کە مووچەی کابانی ماڵان پێشنیاری خۆی لە خولی سێهەمی پەرلەمانی کوردستان بووە و پاشان لە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت بووەتە بابەتێکی سەرەکی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بزوتنەوەی گۆڕان سورە لە سەر ئەم بابەتە بەڵام تێکچوونی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و ڕێگرییەکانی پارتی و یەکێتی بوونەتە بەربەست لە بەردەم جێبەجێکردنی.
حیزبێکی سیاسی کە نەتوانێت لە ماوەی 4 ساڵدا یەکێک لە بەرنامەکانی خۆی کە کوێستان محەممەد وەک بەرنامەیەکی سەرەکی باسی دەکات، بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە چ کەڵکی ئەم خەڵک و کوردستانە دێت، باشترە هەر هەڵنەستێتەوە و ڕەوتی لاوازبوونی بەردەوام بێت.