چوار راستی پەیوەست بە مووچەی هەرێم و قسەیەک / هۆشیار عەبدوڵڵا*
٢ . کێشەی مووچە لە هەرێمدا، لەبارە هەرە دیارەکەیدا پەیوەستە بە نەگێڕانەوەی داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ، کە لە گیرفانی دوو بنەماڵەی سیاسیی هەرێمدایە سەبەب و هۆکاری سەرەکی کێشە بەردەوامەکانی مووچەیە!
٣ . ئەو لایەنە سیاسییە کوردیانەی کە پێیان وایە حکومەتەکەی سودانی سەرچاوەی کێشەکانە با راستگۆ بن و لە حکومەت و پرۆسەی سیاسیی عێراق بکشێنەوە بەڵام لەبەر ئەوەی دەزانن سەرچاوەی کێشەکان سیاسەتی ناشەفافی خۆیانە پەیوەست بە داهاتی هەرێم ئامادەی هیچ هەڵوێستێک نین دژی حکومەتەکەی سودانی!
٤ . تەیف سامی هێندەی ژمێریارە لە وەزارەتی دارایی عێراق هێندە رۆڵی وەزیر نابینێ بە تێگەیشتنە سیاسیی و سیادیەکە، مەبەستم لەم قسەیە ئەوەیە بڕیاری ناردن و نە ناردنی پارەی هەرێم لای سودانی و ئەنجومەنی وەزیرانە بە گشتی نەک تەنێ خاتونە وەزیرەکەی دارایی، کەچی دەسەڵاتدارانی هەرێم وەسفی سودانی دەکەن و گرتویانە بە جل و بەرگی تەیفەوە گوایە مۆبایلەکەی و جانتاکەی دەستی گرانبەهایە!
قسەکە:
دوێنێ و پێرێ مەسعود و بارزانی و بافڵ تاڵەبانی وەسف و سەنای خەڵکی کوردستانیان کرد کە دەنگیان پێداونەتەوە ، هەردوکیان لە بانگەشەی هەڵبژاردن وەعدیان بۆ خەڵک چارەسەری کێشەی مووچە بوو؛ دە فەرموون لە داهاتی نەوتی قاچاغ و داهاتی ناوخۆ یەکەم بە کوڕەکەی خۆی و دووەم بە براکەی بڵێ مەهێڵن موچەی هیچ مانگێکی ئەو خەڵکە بفەوتێت کە تا چوار ساڵی تر بە هەر دیزانێک بێت حاکمین بەسەریانەوە!!
پارتی و یەکێتی هۆکاری سەرەکی فەوتانی هەر مووچەیەکی موچەخۆرانن!
*ئەندامی پێشوی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق